لە هەولێر 16 بەنزینخانەی دیكە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی خراپ سزا دران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، لە بەرامبەر دەستكاریكردنی كوالیتی بەنزین و بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بە هاووڵاتیان، (16) بەنزینخانەی دیكە لە هەولێر و دەوروبەری لەلایەن لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر سزادراون و ڕێكاری یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەكانیان گیراوەتەبەر.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی پارێزگاری هەولێر، تیمەكانی لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان ڕاسپێردراون، جگە لە توندكردنی ڕێكارەكان بەرامبەر سەرپێچی كاران، لیژنەی پشكنین و چاودێریكردنی بەنزینخانەكان، پشكنینی بەنزینخانەكان چڕتربكەنەوە بەرامبەر ئەو بەنزینخانەی كە دەستكاریكردنی كوالیتیی دەكەن و بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان بەهاوڵاتییان دەفرۆشن.

ئەوەشهاتووە، لەسەرەتای مانگی (6)ی ئەمساڵ تاكو ئەمڕۆ پێنجشەممە 2022.8.4، كۆی گشتیی ئەو بەنزینخانەی كە سزادراون (188) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا هەشت بەنزینخانە بەهۆی دووبارەكردنەوەی سەرپێچی و دەستكاریكردنی كوالیتیی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ بەهاوڵاتییان، ناوەكانیان بڵاو دەكەینەوە.

ناوی بەنزینخانەكان:-

یەكەم/ وێستگەی هامان1

دووەم/ وێستگەی باواجی

سێیەم/ كۆك

چوارەم/ وێستگەی كوردستان/ 100 مەتری

پێنجەم/ وێستگەی دونیا/ حدید و خەشەب

شەشەم/ وێستگەی فیراری

حەوتەم/ وێستگەی باز

هەشتەم/ وێستگەی ڕزگاری

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا