پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرپرسێکی ئێران لەنەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەمریکا لەڕێی بلۆککردنی ماڵپەڕەکانی هەواڵەوە ئازادی رادەربڕین سنووردار دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە چەندین میدیای جیهانی بڵاویان کردەوە، ئەمریکا هەستاوە بە بلۆککردنی چەند ماڵپەڕێکی عێراقی و ئێرانی و لوبنانی و یەمەنی بەهۆی ئەوەی پەیوەندیدار بوون بە ئێرانەوە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەزاری بەرپرسێکی ئێرانەوە ئاشکرایکرد، ئێران بەشێوەیەکی یاسایی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی بلۆککردنی ماڵپەڕە هەواڵییەکانی وڵاتەکەی دەکات و ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی ئازادی رادەربڕین سنووردار دەکات.
پێشتریش وەزارەتی دادی ئەمریکا بلۆککردنی 33 ماڵپەڕی راگەیاند کە سەربە دەستەی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانن و لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە خاوەندارێتی دەکرێن، هاوکات سێ ماڵپەڕی سەربە کەتائیبی حزبوڵـڵای عێراقی و “مەسیرە نێت”ی سەربە حوسییەکانی بلۆککرد.
لایخۆیەوە نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وەزارەتی دادی ئەمریکا وردەکاری زیاتر بڵاودەکاتەوە.