ئەمریکا لە کێشەی نەوتی هەرێم و بەغدا دەستوەردان دەکات و دەیەوێت هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شارەزایەکی بواری نەوت رایگەیاند، ئەمریکا حەزدەکات هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە دەستپێبکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش هەنگاوەکانی دەستپێکردووە.

شارەزایەکی بواری نەوت بەناوی (ویری ئەحمەد) بە ئاژانسی ئەمڕۆ بەغدادی راگەیاندووە، ئەمریکا لەبەر دوو هۆکار دەیەوێت هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، “یەکێک لە هۆکارەکان، زیانی ئابووری کۆمپانیا ئەمریکییەکانە کە لە هەرێم کاری دەرهێنان و پاڵاوتن و بەبازاڕکردنی نەوت دەکەن.” هەروەها وتیشی، “هۆکاری دووەم بریتییە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان لەم دواییانەدا، ئەمریکاش دەیەوێت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتر نەوت بکات”.

لە رۆژی 25ی ئاداری 2023، دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریس بڕیاری راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە داو، بڕی یەک ملیار و 400 ملیۆن دۆلاری وەک سزا بەسەر تورکیادا سەپاند.

بڕیارەکە لەسەر سکاڵای عێراق بوو لە دژی هەرێمی کوردستان و لە سکاڵاکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرێمی کوردستان و تورکیا، بەشێوەیەکی نایاسایی و بێ گەڕانەوە بۆ کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ).

لە دوای بڕیارەکە، زیاتر لە 6 مانگە هەناردەی هەرێم لەرێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە و دادگای ناوبژیوانی پاریس، تەنها مافی کۆگاکردنی نەوتی داوە بە هەرێمی کوردستان.

بەپێی رێککەوتنە نوێیەکەی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت، کە لە مانگی نیسیانی ئەمساڵدا واژۆیان کرد، حکومەتی هەرێم پابەند دەبێت بە پێدانی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە عێراق. لە هەمان کاتدا، نوێنەرێکی هەرێم وەک جێگری سەرۆکی کۆمپانیای نیشتیمانیی نەوتی (سۆمۆ) دەستبەکاربوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا