پۆڵەتیك پرێس
هەردوو پارێزگاری ئەنبار و بەسرە كە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق دەنگی پێویستیان بەدەستهێناو براوەی هەڵبژاردن بوون، بڕیاریاندا نەچنە پەرلەمان و لە پۆستەكانی ئێستایاندا بەردەوام بن.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمنیدارێتی گشتی پەرلەمانی عێراق ئاگاداركردوەتەوە، هەریەكە لە عەلی فەرحان پارێزگاری ئەنبار و ئەسعەد عێدانی پارێزگاری بەسرە ناچنە پەرلەمان و وەك پارێزگاری پارێزگاكەی خۆیان دەمێننەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، شوێنگرەوەی هەردوو كاندیدە دەرچووەكە بە كەسانی دیكە پڕكراونەتەوە.
رۆژی 10ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردو هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، بەپێی بڕیاری سەرۆك كۆماری عێراق بڕیاربوو ئەمڕۆ یەكەمین كۆبونەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام تائێستا دووجار كۆبونەكەوە دواخراوە.
لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا چاوەڕوان دەكرێت پەرلەمانتارە دەرچووەكان سوێندی یاسایی بخۆن و پاشان گەر رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان هەبێت ئەوا دەنگ لەسەر دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەدرێت.