بەریتانیا فڕۆکەی جەنگی دەنێرێتە عێراق و سوریا

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژنامەی ئێکسپرێس ئاند ستار بڵاویکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا دەچنەپاڵ بەرەی ڕوبەڕوبوونەوەی چەکدارانی داعش لەعێراق و سوریا.

لەوبارەیەوە مارشاڵ مایک ویجستن، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەکرد، هێشتا ئایدۆلۆژیای توندڕەوانە و مەترسیداری ڕێکخراوی چەکداری داعش لەناوچەکەدا ماوە.

وتیشی: هەڵدەستین بە پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق و ڕووبەڕووی پاشماوەی داعش لەسوریا و عێراق دەبینەوە و بەردەوام دەبین لەناردنی پشتیوانی سەربازی بەتایبەت کە بوونی داعش هەڕەشەیە بۆسەر شەقامەکانی بەریتانیا و هاوپەیمانەکانیشی.

لەبارەی توانای هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە مایک وتی: دڵنیام لەتوانا و لێهاتوویی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەجۆرێک کە بەرپرسیارێتی تەواوەتی پاراستنی سەروەری خاکەکەیان لەئەستۆ دەگرن و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەهێزتر دەبن.

لەدرێژەدا مایک وتی، هەر بابەتی توانا و لێهاتوویی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە لەکۆتاییدا دیاریدەکات مانەوەی هێزەکانی بەریتانیا و ئەمریکا و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لەو وڵاتە پێویست بێت یاخود نەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند ڕۆژێکە چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی چڕتر لەناوچە جیاجیاکانی عێراق دەرکەوتوونەتەوە و لەهێرشەکانیان بەردەوامن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا