هیندستان؛ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەربەستی 100 هەزاری بڕی

پۆڵەتیک پرێس؛

 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هیندستان بەربەستی 100 هەزاری تێپەڕاندو دوای هەر یەکە لەبەرازیل و ئەمریکا بووە سێیەم وڵاتی جیهان.

 

بە پێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هیندستان، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمڕۆ شەممە، بۆ 100 هەزار و 842 کەس بەرزبووەتەوە، هاوکات ژمارەی حاڵەتەکان 79 هەزار و 476 حاڵەت زیادیکردووە، بەمەش کۆی گشتی توشبووان بەو ڤایرۆسە لە هیندستان بۆ 6,47 ملیۆن کەس بەرز بووەوە.

 

هیندستان، دووەم وڵاتی جیهانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە و لەئێستاشدا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارە و لە ڕیزبەندی سێیەمی ئەو وڵاتانەدایە کە بەچڕی ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوە.

 

بە مانەوەی دۆخەکە وەک خۆی و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان و توشبوون، پێدەچێت هیندستان لە ڕووی توشبوون ئەمەریکا تێپەڕێنێت، کە تا ئێستا 7 ملیۆن و 332 هەزار و 200 توشبووی تێدا تۆمار کراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا