عێراق کۆتایی بە بەفیڕۆدانی گازی سوتاو دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕێی گرێبەستێکەوە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ، کۆتایی بەو گازە سوتاوە دەهێنێت کە لەئەنجامی دەرهێنانی نەوتەوە لەعێراق دروستدەبێت.

ئەم هەوڵەی وەزارەتی نەوتی عێراق دوای نزیکەی دوو مانگ دێت لەراگەیەندراوێکی بەغدا تیایدا باس لەوەکرا، دەستکراوە بە پڕۆسەی وەبەرهێنانی زیاتر لە هەزار و 500 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی لەهەر رۆژێکدا.

وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەیەکدا ئەوەی خستەڕوو، ئیدارەی کۆمپانیاکانی نەوتی بەسڕە و گازی باشوور و بەڕێوەبەرایەتیەکانی سەربە وەزارەت بەمەبەستی کۆتاییهێنان بەو گازەی کاتی دەرهێنانی نەوت دروستدەبێت، دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەی گاز دەکەن لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵ و چاوەڕێ دەکرێت لەماوەی داهاتوودا گرێبەستەکە واژۆ بکرێت.

سەرەتای ئەم مانگە لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمان رایگەیاند، عێراق لەساڵێکدا زیاتر لە 18 ملیار مەتر سێجا گاز دەسوتێنێت و ئەم گازە بێ ئەوەی سودی لێوەربگیرێت بەهەدەر دەچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا