ئەگەری زیندانیکردنی هۆشیار زێباری لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە هەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەدوای ئەوەی هۆشیار زێباری ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشی کردەسەر دادگای فیدڕاڵی عێراق، شارەزایەکی یاسایی دەڵێت، “ئەوەی هێرش بکاتەسەر دادوەران و دادگای فیدڕاڵی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت”.

عەلی تەمیمی، شارەزای بواری یاسایی ڕایگەیاند، “بەپێی ماددەی 329 لە یاسای سزادانی عێراقی، هەر فەرمانبەرێک یان کەسێک کە لەبواری خزمەتگوزاری گشتی ببێتە هۆی پەکخستنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە سزای زیندانیکردن و غەرامە یان یەکێک لەو دووانە سزا دەدرێت و لەماوەی هەشت ڕۆژدا لە جێبەجێکردنی یاساکە ئاگاداردەکرێتەوە، گەر ئەو ماوەیە تێپەڕی و وەڵامدانەوەی نەبوو ئەوا لە دادگای لێکۆڵینەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت”.

دەشڵێت، “ماددەی 226 لەیاسای سزادانی عێراقی سزای حەوت ساڵ زیندانی و غەرامەی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە سوکایەتی بە دادگاکان دەکەن و بەگوێرەی ماددەی 229ش هەر کەسێک هەڕەشە لە دادوەر یان دادگا بکات ماوەی سێ ساڵ زیندانی دەکرێت”.

جەختی لەوەشکردەوە، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بەسەر هەموو دەسەڵاتەکاندا سەپێنراوە و بەگوێرەی ماددەی 94ی دەستووریش لە باکور تا باشوری عێراق دەبێت پێوەی پابەند بن.

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر هۆشیار زێباری ڕایگەیاندبوو، “جارێكی دیكه‌ دادگا فیدراڵییه‌ گوماناوییه‌كه‌ له‌ڕووی ده‌ستووره‌وه‌، خۆی وه‌ك حاكمێكی سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردن نوانده‌وه‌”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا