قوباد تاڵەبانی هەڕەشە دەکات: لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران فەرمانی دا لەماوەی رۆژانی داهاتوو 55 پڕۆژەی وەبەرهێنان بکەوێتە گەڕ و تیشی، “لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە”.

ئەمڕۆ  یەک شەممە 4ی 9ی 2022، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەگەڵ بەرێوەبەر و کارمەندانی فەرمانگەکانی سنورى پارێزگاى سلێمانی کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

لە بڕیارەکانیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “یەک هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجی کارەکان، ئەوەی بە میزاج کار دەکات با بچێتەوە ماڵەوە، ئێوە بیانوو بە وەبەرهێنەرەکان دەگرن و لێتان قبوڵ ناکەم وەبەرهێنەران راوبنێن بۆ شارەکانیتر”.

وتیشی، “لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەکان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە، 55 پڕۆژە لەسەر ئەم مێزەیە لەماوەی کەمتر لەمانگێک ئەبێت ئیشیان دەستپێکردبێت، لێتان قبوڵ ناکەم پارەو سەرانە لە  وەبەرهێن وەربگیرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو، “ئەو فەرمانگەیەی دەوامی مەزبووت نەبێت، بەڕێوبەرەکەی ئەنێرمەوە ماڵەوە چونکە ئەم پڕۆژانە هەزاران هەلی کار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەکات، بۆیە لێتان قبوڵ ناکەم ئەو سستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا