حکومەتی هەرێم بۆ حکومەتی عێراق: چاوەڕێتان ناکەین

پۆڵەتیك پرێس

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پرۆژه‌ی یه‌كخستنی تابلۆكان له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌ و دواتر به‌غداش هاته‌ سه‌رخه‌ت، بۆیە بەبێ بەغداش تابلۆی ئۆتۆمبێل دەگۆڕن.

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند، “لەگەڵ بەغدا پێكه‌وه‌ له‌سه‌ر شێوازی تابلۆكان ڕێكه‌وتوین و له‌ماوه‌یه‌كی نزیك جێبه‌جێده‌كرێت و كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوولاكردوه‌”.

بەوتەی ڕێبەر ئەحمەد، “لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گرێبەستمان کردووە بۆ یەکخستنی تابلۆ و لەچەند مانگی کەمی داهاتوودا دەستپێدەکەین، نازانین بەغدا هەمان هەنگاو دەنێت یاخود نا، بەڵام چاوەڕێی بەغدا ناکەین ”

وتیشی، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 عێراق ئۆتۆمبێله‌ بێسه‌ره‌تاكان تۆمارده‌كات به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان پێشتر ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ئاماركراون داوایان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆو پارێزگاكان كردوه‌ پێكه‌وه‌ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته‌ بدۆزنه‌وه‌.

لە چەند مانگی رابردودا بەڕێوبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر نمونەیەكی یەكگرتوو بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هەموو عێراق بەهەرێمی كوردستانەوە رێككەوتوون و پێشنیازی تابلۆیەكیان كردووە كە جیاوازە لە تابلۆی ئێستای عێراق و هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا