پۆڵه‌تیك پرێس
پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت: تا ئێستا واده‌یه‌ك دیاری نه‌كراوه بۆ سه‌ردانی شاندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌غدا، كه له‌سه‌ردانی مسته‌فا كازمی بۆ هه‌ڵه‌بجه بڕیاری لێدرابوو.
ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتی: نه‌چوونی شاندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ به‌غدا په‌یوه‌ندی هه‌یه به كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌و ساردییه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوانیان به‌هۆی نه‌ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌وه.
ئازاد تۆفیق وتیشی: له‌لایه‌ن نووسینگه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و سه‌ردانه دیاری نه‌كراوه.
رۆژی 11/9/2020 مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و بڕیاریدا له داهاتوودا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئیداری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له به‌غدا كۆببێته‌وه به مه‌به‌ستنی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵی عێراق.