ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی داعشێك رادەگەیەنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی 14ی ئەم مانگە هێزەكانیان لە ناوچەی گۆپاڵەی سنوری پارێزگای سلێمانی، چەكدارێكی داعشیان دەستگیركردوە كە پێشوتر خۆی و سێ كوڕی دیكەی پەیوەندییان بە ریزەكانی ئەو رێكخراوەوە كردوە، لە ئێستاشدا ئەو چەكدارە ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی رۆژی یەكشەممە 18_9_2022 لە راگەیەندراوێكدا باسی لەوەشكردوە، لەسەر بنەمای هەبونی زانیاری وردی پێشوەختەی هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە، تیرۆرست (ح ، ج ، م ) كە باوكی تیرۆرست (ع ، ح، ج ) ناسراو بە (عبود) كە لە گرتەیەكی ڤیدۆیدا لە ساڵی (2015) لەگەڵ گەورە تیرۆرست مەلا (شوان ) دەركەوتو بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری فۆردی بۆمبڕێژكراو ناردی خۆی تەقاندەوە بە هێزەكانی پێشمەرگەدا، لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لەلایەن هێزەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە (14 /9 /2022) لەشارۆچكەی گۆپاڵە دەستگیركرا.

ئەوەش هاتوە تیرۆرست (ح ، ج ، م) لە بنەڕەتدا خەڵكی پارێزگای (صلاح الدین) قەزای شەرگاتە لە ساڵی (2005) پەیوەندی بە گروپی تیرۆرستی قاعیدەوە كردوە و كاری شاردنەوەی چەك و ئامادەكردنی تێنتی بۆ تەقاندنەوەیان بەهێزەكانی هاپەیمانان كردوە، لە ساڵی (2014)شەوە لەگەڵ دروستبونی داعش و گەیشتنیان بە قەزای شەرگات خۆی و (2) كوڕی بەناوەكانی (ع ، ح _ ب ،ح _م ، ح ) پەیوەندی دەكەن بە داعشەوە و دەبنە چەكداری داعش.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، ئەو چەكدارانە پاش ڕوخانی داعش لە (صلاح الدین) هەڵدێن و دەچنە (موصڵ) پاش ڕوخانی داعش لە (موصل) ناوبراو دەچێتە وڵاتی سوریا لە (دیرالزور) نیشتە جێ دەبێت، پاشان دەچێتە وڵاتی توركیاو لە ساڵی (2020) دەگەڕێتەوە عێراق و ڕودەكاتە هەرێمی كوردستان لە پارێزگای سلێمانی خۆی حەشاردەدات، تاوەكو كاتی دەستگیركردنی (7) شوێن دەگۆڕێت.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ناوی (ح ، ج ، م)ـی بڵاوكردوەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، تیرۆرست (ع ، ح ) ناسراو بە (عبود) لە كردەوەیەكی تیرۆرستیدا خۆی تەقاندەوە بە هێزەكانی پێشمەرگەدا و كوژرا، هەروەها تیرۆرست (ب ، ح ) لە (موصل ) بە بۆردومانی فڕۆكەی جەنگی كوژرا و تیرۆرست ( م ،ح ) پاش ڕوخانی داعش لە عێراق و سوریا هەڵدێ و دەچێتە توركیا لەوێ نیشتەجێیە، لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوە بەپێی ماددەی (2) ی تیرۆر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا