پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی بكات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایش رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستی لیژنه‌كه له باره‌ی یاسای قه‌رزكردن ده‌خه‌نه ڕوو.
به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی بۆ ساڵی 2020، له‌نێوان حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم كراوه، به‌غدا مانگانه بڕی 320 ملیار دینار وه‌ك موچه‌ی به‌شێك له‌فه‌رمانبه‌ران ده‌نێرێت، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ش ته‌نها یه‌ك موچه‌ی هه‌رێم ماوه، به‌ڵام دوای كۆتایی هاتنی ڕێككه‌وتنه‌كه، تا په‌سه‌ند كردنی پرۆژه‌بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 به‌غدا له‌ناردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسایی قه‌رز كه تایبه‌ته به پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی عێراق بكات، له‌و قه‌رزه‌ش كه حكومه‌ت داوای كردووه ته‌نها یه‌ك موچه بۆهه‌رێم ماوه بنێردرێت.
وتیشی، “یاساكه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانه، واته حكومه‌ت چ خه‌رجییه‌كی پێویسته بۆ كۆتایی ساڵ له‌م یاسایه‌دا دیاریكردوه، پشكی هه‌رێمی كوردستانیش بووه‌ته به‌شێك له یاساكه، به‌ڵام شتێكی دیاریكراو نییه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت بڕی چه‌ند له قه‌رزه‌كه به‌ر هه‌رێم ده‌كه‌وێت”.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ یه‌ك ساڵ پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی عێراق زیاتر سێ ترلیۆن و نیو دیناره.
به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وت، حكومه‌تی عێراق چه‌ند مانگێكه نه‌یتوانیوه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش بكات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یه‌وێت بڕی 41 ترلیۆن دینار قه‌رز بكات، تاوه‌كو مووچه‌ی پێ دابه‌ش بكات.