ئاسایشى سلێمانى ئۆتۆمبێلێکی دزراو بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى بڵاویکردەوە، بەهەوڵی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیەک ئۆتۆمبێلە دزراوەکەی وەرگرتەوە.
لە راگەیەنراوێکدا ئاسایشى سلێمانى رایگەیاندوە، دوای رێکارە یاساییەکان و وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکەی ھاوڵاتی (رێبین فەریق کەریم) سوپاسی ھەوڵەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پاێزگای سلێمانی کرد.
ئاسایشی سلێمانى جەختیکردەوە، سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بوونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان ) بەزوترین کاتپەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش .
هەروەها ئاسایشى سلێمانى دەشڵێت، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا