یەكێتی پشتیوانی تیمی پارێزەرانی زیندانییانی بادینان دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازی لە پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیركراوانی بادینان كرد.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 26_2_2023، لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە شاری هەولێر، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی د. مەجید حەمەدەمین لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر، پێشوازی كرد لە پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیركراوانی بادینان.

لە میانەی پێشوازی كردنەكەدا دەرباز كۆسرەت رەسوڵ سوپاسی پارێزەرانی خۆبەخشی دەستگیركراوانی بادینانی كرد، كە لە ماوەكانی رابردوودا خۆبەخشانە داكۆكیان لەو دەستگیركراوانە كردووەو پاڵپشتی و پشتیوانی خۆشی بۆ دەربڕین، تەئكیدی كردەوە كە پێویستە لەم دۆسیەیەدا دادپەروەرانە مامەڵە بكرێت و مافەكانی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین پێشێل نەكرێن و بەزوویی كۆتایی بەم دۆسیەیە بهێنرێت.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئازادی رادەربڕین و كاری رۆژنامەنووسان، سەروەری یاسا و كاركردنی تیمە خۆبەخشەكانی پارێزەران لەپێناو خزمەتكردنی چین و توێژە جیاوازەكان كراو هەردوولا هاوڕا بوون كە پێویستە زەمینەی ئازادی رادەربڕین فراوانتر بكرێ و هیچ كەس لەسەر بیروڕای جیاواز سزا نەدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا