پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، پلانی ساڵی رابردوو جێبەجێ دەکەن و چوار هەزار و 469 قوتابی دیکە وەردەگیرێن، هاوکات، کۆی قوتابییە وەرگیراوەکانی ئەمساڵ دەگاتە 47 هەزار و 746 قوتابی.
ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەو گرفتەی دروستبووە لەسەر بنەمای پلان بووە، پلانی ئەمساڵیش بەشی زانستی زانکۆ و کۆلێژەکان دایدەڕێژن، جگە لەوەش ئەمساڵ رێژەیەکی زۆر نمرەی بەرز هاتووە، بۆیە داواکاری قوتابیانمان وەرگرت و پلانی وەرگرتنی ساڵی رابردوومان بۆ ئەمساڵیش جێبەجێ کرد.
لایخۆیەوە خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لەوەکرد، پلانی وەرگرتن 56 هەزار و 804 قوتابی وەردەگرێت.
هەر بەپێی قسەی خەتاب ئەحمەد، لە رێگەی زانکۆڵاینەوە قوتابی ئەو بەشە دەدۆزێتەوە کە نمرەکەی وەرگیراوە، دوای ئەوە دەبێت بچێت بۆ زانکۆکە و لەوێ لە رێگەی سیستمێکی تایبەتەوە وەردەگیرێن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکى لیژنەى پەروەردە لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، شوێنى وەرگیرانى 25 هەزار ذەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی گۆڕدراوە.