ئیڤانکا ترەمپ خۆی بۆ کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

میدیاکانی جیهان بڵاویان کردەوە، کچەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات تا ژیانی سیاسی دەستپێبکات بەشێوەیەکی سەربەخۆ و جیا لە باوکی.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی لە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، ئیڤانکا ترەمپ تاکە ئەندامی خێزانی ترەمپ نیە کە بەرەو داهاتووی سیاسی دەڕوانێت لەدوای کۆتاییهاتنی ویلایەتەکەی دۆناڵد ترەمپ.

ئەوەش هاتووە، ئیڤانکا خۆی ئامادە دەکات تا ببێتە کاندیدی کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٠.

لەلایەکی دیکەوە، چەند ئەندامێکی دیکەی خێزانەکەی ترەمپ لە ویلایەتی کارۆلینا، هەوڵ دەدەن خۆیان وەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران کاندید بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئیڤانکا ترەمپ خانمە سەرمایەداری ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە وەک راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کار دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا