بایدن رەوانەی نەخۆشخانە کرا

پۆڵەتیک پرێس

نوسینگەی جۆ بایدن رایگەیاند، سەرۆکەکەی ئەمریکا لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەی کەوتووە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لە بەیاننامەیەکی نوسینگەی جۆ بایدندا هاتووە، سەرۆکەکەی ئەمریکا لەدوای ئەوەی لە کاتی یاریکردن لەگەڵ سەگەکەی کەوت، ئازار بە ئێسقانی قاچی گەیشت و رەوانەی نەخۆشخانە کرا و لەژێر چاودێری پزیشکی شارەزادا چارەسەر وەردەگرێت.

لایخۆیەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکا هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بایدن خواست.

جۆ بایدن سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا، بڕیارە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ بەشێوەیەکی فەرمی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا وەربگرێت و ببێتە بەتەمنترین سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا