ئەو زانیارییانەی زۆرینەمان لەبارەی هاوسەرەکەی بایدن نایزانین

پۆڵەتیک پرێس

جیڵ بایدن خانمی یەکەمی ئەمریکا پلان بۆ ئەوە دادەنێت پارێزگاری لە کارەکەی بکات لەدوای ئەوەی دەچێتە کۆشکی سپی و هەر وەک مامۆستای زانکۆ بۆ زمانی ئینگلیزی بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی یو ئێس ئەی تودەی ئەمریکی، جیڵی ٦٩ ساڵ خاوەنی چوار بڕوانامەی زانکۆیە کە یەکێکیان بریتیە لە بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری پەروەردە لە زانکۆی دیلاوێر.

هاوکات، لەماوەی ئەو هەشت ساڵەدا کە خانمی دووەمی ئەمریکا بوو وانەی لە کۆلێژی کۆمەڵەی ڤێرجینیای باکور وتووەتەوە و لە نزیکەوە لەگەڵ میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی ئەو کاتەدا کاری کردووە.

لایخۆیەوە ئەنیتا ماکبرەید کە بەڕێوەبەری نوسینگەی لورا بۆش خانمی یەکەمی پێشووتری ئەمریکا بوو رایگەیاند، جیڵ بایدن نوێنەرایەتی بای گۆڕانکاری لە ئەمریکا دەکات.

چاودێران ئاماژە بەوە دەکەن، بەپێی ئەو پاشخانە زانستیەی هەیەتی جیڵ بایدن دۆسیەی پەروەردە دەخاتە لیستی کارە پێشەنگەکانی، هاوکات، گرنگییەکی زیاتر بە خێزانی سەربازانی ئەمریکا دەدات و هۆشداری لەبارەی نەخۆشی شێرپەنجە بڵاودەکاتەوە بەتایبەت لەدوای مردنی “بۆ بایدن” کوڕی جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک.

رۆژی شەممە میدیاکانی ئەمریکا بردنەوەی جۆ بایدنیان راگەیاند، بەڵام هێشتا پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان کۆتایی پێنەهاتووە و نازانرێت کێ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ چوار ساڵی داهاتوو دەگرێتە ئەستۆ.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا