بەهۆی ترەمپەوە چەند سەرۆکێکی دیکە دادگایی دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس

دادگاییکردنی دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجومەن و بۆ جاری دووەم دەبێتەهۆی دادگاییکردن و لێکۆڵینەوە لە سەرۆکەکانی پێشووتری ئەمریکا لەسەر لیستی دیموکراتەکان لە حاڵەتێکدا ئەگەر دوای دوو ساڵی دیکە کۆمارییەکان ئەنجومەنی پیران کۆنتڕۆڵ بکەن.

لەوبارەیەوە، سیناتۆر جۆن کۆرنین تویتێکی ئاراستەی چەک شومەر سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران کرد و تیایدا نووسی: ئەگەر دادگاییکردنی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا بیرۆکەیەکی باش بێت، ئەی چی لەبارەی سەرۆکە دیموکراتەکانی پێشوو کاتێک کۆمارییەکان لە ساڵی 2022 دەبنە زۆرینەی ئەنجومەن؟

ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران دژی بیرۆکەی دادگاییکردنی ترەمپن، لەمبارەیەوە جۆن کۆرنین دەڵێت: بیر لە بابەتەکە بکەنەوە و لێمانگەڕێن ئەوە بکەین کە لە بەرژەوەندی وڵاتەکەماندایە.

لەماوەی رابردوودا، دۆناڵد ترەمپ بووە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا کە دوو جار لەلایەن کۆنگرێسەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت، ئەوەش لەدوای تۆمەتبارکردنی بە پاڵپشتیکردنی توندوتیژییەکانی 6ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا