پۆڵەتیك پرێس
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “دوامان لە عێراق كردووە بۆ ئەمساڵ عێراق 640 هەزار تۆن گەنممان لێوەربگرن، بەڵام تائێستا بڕیار نەدراوە بەمزوانە لەگەڵ وەزارتی بازرگانی عێراق لەسەر ئەو پرسە كۆدەبینەوە”.
زیاتر لە مانگێکە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام تائێستا پرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان دەستی پێنەکردووە.
نەوزاد كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “تا حکومەتی عێراق دیاری نەکات و پێمان نەڵێت چەندە گەنممان لێ وەردەگرێت، ناتوانین گەنم وەربگرین، بەڵام كاتی ئەوە هاتووە، بەمزوانە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ وەزارتی بازرگانی گفتوگۆ دەكەین”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان وتیشی “ئەو سایلۆیەی لە هەولێر كراوەتەوە ئەوەندەی زانیاریمان وەرگرتووە بۆ ئەمساڵ 100 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگرێت، بەكردنەوەی سایلۆی سلێمانی و دهۆكیش، جوتیاران كێشەی وەرنەگرتنی گەنمیان نامێنێت”.
بەوتەی نەوزاد كامیل، لیژنەی ناوەندیی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە عێراق وادەی دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دیاری دەكات،