ئەردۆغان بۆ گەڕی لەدارەکانی دهۆک ئاڵاندووە؟ دوای بڕینەوەی دارەکان تورکیا بەنیازی چییە؟

پۆڵەتیک پرێس

پێشێلکارییەکانی تورکیا بەرامبەر خاکی کوردستان و بڕینەوەی درەختی دارستانەکان تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی تەنیوەو هاوڵاتی و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە عێراقیەکانیش لەسەر ئەو پرسە هاتوونەتە دەنگ.

تورکیا نەک هەر هاتووەتە خاکی هەرێمەوە بەڵکو ژینگەی سروشتی ناوچەکەش دەگۆڕێت، وەک لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراقدا هاتووە تورکیا بە بڕینەوەی داری ناوچە شاخاوییەکان تۆمەتبار دەکەن.

چالاکانی تۆڕە کۆمەڵاتیەکان وێنەی بڕینەوەی درەختەکانی کوردستان لەلایەن تورکیاوە لەسەر تۆڕەکانیان بڵاو دەکەنەوەو لێدوانی توندی لەبارەوە دەدەن و دەڵێن تورکیا بەم کارەی دەیەوێت “میساقی میللی” سەردەمی کەمال ئەتاتورک زیندوو بکاتەوە.

مەعەن حەبیب عەلی، ڕۆژنامەوانی عێراقی لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر وێنە و ڤیدیۆی هەڵمەتەکەی تورکیای بۆ وشکردنی خاکی کوردستان لە پارێزگای دهۆک بڵاوکردووەتەوەو نووسیویەتی، ” کۆمپانیا تورکیەکان درەختەکان دەبڕنەوەو لە ناو تورکیادا دەیفرۆشن”.

حەبیب دەشڵێت، بەگوێرەی وتەکانی توێژەرێکی عێراقی کە وتویەتی لەگەڵ توێژەرانی تورک قسەی کردووە، ئەو توێژەرە تا=ورکانە وتویانە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانە ڕاستە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ڕابردوو نەک ئەمساڵ، ئەو کارەش بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی پارتی و بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی داروتەختە لە شرناخ ئەنجامدراوەو درەختەکان بۆ دروستکردنی مۆبیلیاتی ناو ماڵ بەکاردەهێنرێن، لەبەرامبەریشدا تورکیا ڕێگەی زیاتر دەکاتەوە بۆ بۆ ئاسانی هاتووچۆ لەو خاڵە پشکنینانەی لەو ناوچانە دایمەزراندوون، زانیاریش هەیە کە تورکیا بەم زووانە ئۆپەراسیۆنێک بە بەشداری ١٨ هەزار سەرباز ئەنجام دەدات

بەشێک لە چالاکوانان بە هاشتاگی “تورکیا درەختەکانی عێراق دەبڕێتەوە ” هەڵوێستەکانی خۆیان بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لە چالاکوانەکان دەڵێت، تورکیا تەنها بە تینووکردنی عێراقییەکان لەڕێگەی بنیاتنانی بەنداوو گرتنەوەی ئاوی دیجلە و فورات ناوەستێت بەڵکو پێشێلکاری بەرامبەر سنورەکانی عێراق دەکات و دێتە ناو خاکەکەی، درەختەکانی دەبڕێتەوەو دەیانباتە وڵاتەکەی، تورکیا دەیەوێت عێراق بکاتە بیابان”.

لەلایەکی دیکەوە عیماد سیمۆ، لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی، ” تورکیا هەزاران داری سنەوبەری بڕیوەتەوە کە سەرمایەی سروشتی هەرێمی کوردستانن، تورکیا درەختەکان دەدزێت و دەیانگوازێتەوە بۆ تورکیا و لەوێ کەلوپەلیان لێ دروست دەکات و دواتر هەناردەی دەکاتەوە و بە نرخێکی گران پێمان دەفرۆشێتەوە، ئەمەیە عێراقی تاڵانکراو لە هەموو ڕوویەکەوە”.

لەلایەکی دیکەوە حەسەنەین قەیس، چالاکوانی عێراقی لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، ” تورکیا لە ڕووی سەربازییەوە چووەتە هەرێمی کوردستان و لەڕووی ئابوریشەوە هەژموونی بەسەر عیراقدا باڵادەستە، بە بڕینەوەی درەختەکان هەرێم هەوڵی تێکدەرانە دەدات، لەلایەکەی دیکەشەوە ئێران و ڕۆڵی بەهێزی لە عێراق، هەموو ئەمانە نیشانەی شکستی پرۆسەی سیاسین لە عێراق”.

هاوکات چالاکانی تویتەر لەژێر هاشتاگی ” تورکیا کوردستان داگیر دەکات ” بۆچوونەکانی خۆیان بڵاوکردووەتەوەو دەڵێن، ” تا ئێستاش تورکیا دەستی لە پەیماننامەی میللی سەردەمی مستەفا کەمال ئەتاتورک هەڵنەگرتووە”.

پەیماننامەی میلی بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٦ دا بەکاریهێنایەوە، لە پەیماننامەی میللی تورکیادا تا ئێستاش موسڵ وەک زەوی و خاکی تورکیا سەیر دەکرێت  و تورکیا بەردەوام ئاماژە بە گرنگی ویلایەتی موسڵ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ویلایەتە دەگەڕێنێتەوە سەر خاکی تورکیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا