هێزی کۆماندۆ: چەند ڕێگرێکمان لە شارەوانی سلێمانی دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە فەرمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لە داگیرکاری و ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی جوڵە بە هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا.

فەرماندەیی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە تێێدا ئاماژەی بەوەکرد، “لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن چەند بەرپرسێکی نابەرپرسی حزبی و حکومی لە ژێر فشاری هەڕەشە هەستان بە ئیفرازکردنی چەندین پارچە زەوی و داگیرکردنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان و ڕێگریکردن لەئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیجی کە بۆ خزمەتی شارەکە ئەنجام ئەدران”.

ئاشکراشی کرد، “ئەمڕۆ بەفەرمانی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ڕێگریکردن لەو داگیرکارییە جوڵە بەهێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کرا بەرەو بەڕێوبەرایەتی شارەوانی سلێمانی بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانەی ڕێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلیمانی”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا