پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە تیمی ئەندازیاری و خزمەتگوزارییەکەی کرد بەبێ چاوەڕێکردنی ڕێنماییەکانی، کێشەی هاوڵاتیان چارەسەربکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سودانی لەگەڵ ئەندامانی تیمی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری کابینەکەی، ئاماژە بە چەند پڕۆژەیەکی جێبەجێکراو لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کراوە.
لایخۆیەوە سودانی جەختی کردووەتەوە لە گرنگی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە ژیانی هاوڵاتییانەوە هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە کێشەی هاوڵاتیان بەخێرایی و بێ گەڕانەوە بۆ سەرۆک وەزیران چارەسەربکرێن و میکانیزمێک دابنرێت بەپێی ژمارەی دانیشتوان و ناوچەکان و ئاستی بێبەشبوونیان لە خزمەتگوزارییەکان، بەدەمیانەوە بچن.