پۆڵەتیک پرێس زانیاریی وورد لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی گوڵەخانە دەخاتەڕوو

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیال دیموکرات زانیاری نوێ لەبارەی رووداوەکەی گوڵەخانە دەخاتەڕوو و رەتیدەکاتەوە کە کەس هەڵیکوتابێتە سەر ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحموود و هیچ هێزێکی ئۆپراسیۆنی سلێمانی نەچوونەتە گوڵەخانە.

فایەق مەهدی، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، “هیچ پێکدادانێک رووینەداوە و ئەوەی هەبووە تەنها جەولەی ئاسایی فەوجێکە بەناوی فەوجی سورێن کە سەر بە هێزەکانی 80ـی وەزارەتی پێشمەرگەیە و تەقەیەک دووانیش کرابێت دەلالەت لە رووداوی گەورە ناکات”.

پۆڵەتیک پرێس لە بارەگای سەرەکی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانە زانیاریی وورد و درووستی لە ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالست وەرگرت.
فایەق مەهدی رەتیدەکاتەوە هیچ هێزێک لە سنوورەکە بوونی هەبێت و دەڵێت “هیچ هێزێکی حەفتا و هەشتا لە گوڵەخانە بوونی نییە و ئەوەی هەیە تەنها فەوجی سورێنە کە هی خۆمانە و بۆ پارێزگاریکردنە لە حزب”.

ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالست لەبارەی دەنگۆی ”دوورخستنەوەی” عەبدوڵای حاجی مەحموود لە گوڵەخانە لەلایەن محەمەدی حاجی مەحموودی برای و سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان باسی لەوەکرد، “کە تەواوی ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان باس لە دوورخستنەوەی جێگری سکرتێری حزبی سۆسیالست دەکەن لەلایەن كاکە حەمەوە دوورە لە راستیەوە و جەنابیان هەرگیز بڕیاری لەو شێوەیەیان نەداوە”.

ئەو دەڵێت، مەکتەبی سیاسی حزبەکە لە ئێستادا لە بارەگای سەرەکی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە گوڵەخانە بەسەرۆکایەتیی سکرتێری گشتیی حزبەکە کۆبوونەوەدایە و دۆخی ناوخۆیی تاوتوێ دەکرێت و “ئەوەی کە لە میدیاکان باسدەکرێت گوایە کێشە لەنێوان دوو براکە هەیە راست نییە و کێشەی محەمەدی حاجی مەحموود و عەبدوڵای حاجی مەحموود تەنها لەسەر هەندێک پرسی ناوخۆیی حزبە و کێشەیەکی ئەوەندە گەورە نییە”.

دووەمین جارە گرژیی و ئاڵۆزیی لەنێوان پاسەوانانی محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و جێگرەکەی کە دەکاتە عەبدوڵای محەمەدی حاجی مەحموود، وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان درووستدەبێت، ئەندامەکەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە پێکدادان لەنێوان پاسەوانەکان روویدابێت و رایگەیاند کە “دۆخەکە لە ئێستادا تەواو ئارامە و ماڵی عەبدوڵای حاجی مەحموود تا ئێستاش لە گوڵەخانەیە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا