لەچەند ناوچەیەکی عێراق هۆشداری لەبارەی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵەوە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەهۆی کەمی ئاوەوە بەرپرسێکی حکومەتی عێراق لەدیالە هۆشداریدا لەبارەی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی دانیشتووانی بەعقوبە و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگاکە.

لەوبارەیەوە عەبدوڵا حەیالی، قائیمقامی بەعقوبە رایگەیاند، چەند گوند و ناوچەیەکی سەر بەپارێزگای دیالە لەژێر هەڕەشەی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵدان بەهۆی نەبوونی ئاو لەوەرزی هاویندا کە بەیەکێک لەوشکترین وەرزەکان دادەنرێت لەماوەی 15 ساڵی رابردوودا.

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسە، زۆربەی ناوچەکانی سەربە پارێزگای دیالە بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوە و دابەزینی ئاستی ئاوی رووبارەکان و بەتایبەتیش رووباری دیجلەوە دەناڵێنن و داواشیکرد چارەسەری راستەقینە بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە لەپێناو رێگریکردن لەکارەساتی تینوویەتی.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی فەرمی دیالە، قەیرانی ئاو لەپارێزگاکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە بەجۆرێک کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ دروستکردووە و بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوەش بەشێک لەدانیشتووان ناچار بوون ناوچەکانی خۆیان بەجێبهێڵن و رووبکەنە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا