لە رۆژئاوا ترس لەبارەی شکستی دانوستانی پارتە کوردییەکان هەیە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە دانیشتووانی شاری دیرک لە رۆژئاوای کوردستان ترسیان هەیە ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر بارەگاکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد لەو ناوچانەی رۆژئاوا ببێتە بەربەرست لەبەردەم دانوستانی نێوان پارتە کوردییەکان.

عەبدولرەحمان محەمەد لە دیرکەوە بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، ئەوان هیواخواز بوون پارتە کوردییەکان بگەنە رێککەوتن و یەکڕیزی، بەڵام ئێستا سەریان لێشێواوە و متمانەیان بە لایەنە سیاسییەکان نەماوە.

باسی لەوەش کرد، سوتاندنی نوسینگەی پارتە سیاسییەکان لە شارەکانی عامودا و قامیشلو و ناوچەکانی دیکە مایەی نیگەرانییە و لە خزمەتی دۆسیەی کورددا نییە.

داوای لە پارتە کوردییەکانیش کرد، ناکۆکییەکانی نێوانیان پشتگوێ بخەن و دۆسیەی کورد بکەنە دۆسیەیەکی ئاشتی برایانە.

لە ماوەی رابردوودا، بارەگاکانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد و پارتە کوردییەکانی دیکە لە چوار شاری جیاواز لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەری کورددان لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە رووبەڕووی هێرش و سوتانی بارەگاکانیان بوونەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا