لە ساڵی رابردوودا تورکیاو ئێران 1649 جار بۆردومانی هەرێمی کوردستانییانکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی CPTی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، تەنها لە ساڵی ڕابردودا 1649 جار، تورکیا و ئێران بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک خاکی هەرێمی کوردستانیان بۆردومانکردوە کە لە ئەنجامدا 11 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و 13ی دیکەش برینداربون و زیاد لە 600 گوندیش مەترسی چۆڵبونیان لە سەرە.

کامەران عوسمان، بەر پرسی دیکسی مافی مرۆڤ لە CPT بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2023، تورکیا 1548 جار بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانی کردوە، بە جۆرێک زۆرینەی بۆردومانەکان لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگیەوە بوە کە ژمارەیان 1159 هێرش بوە، هەروەها 228 جاریش بۆردومانەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوە، ئەوانی دیکەی بە هەلیکۆپتەر و تۆپباران و تەقەکردنەوە بوە، وڵاتی ئێرانیش 101 جار بۆردومانی خاکی هەرێمی کوردستانی کردوە.

بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی CPT پشکی شێر لە بۆردمانەکان بەر پارێزگای هەولێر کەوتوە، چونکە لە کۆی 1649 بۆردومانی خاکی کوردستان، 575 بۆردومانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی سنوری هەولێر بوە، لە دوای ئەوەش پارێزگای دهۆک بە پلەی دوەم کە 517 جار بۆردومانکراوە و سلێمانیش 420 جار هێرشیکراوەتە سەر و دواتر پارێزگای نەینەوا بە دیاریکراوی شەنگال و گوندی خازلیەش 36 جار بۆردومانکراوە.

کامەران عوسمان ئەوەشی وت، لە ئەنجامی بۆردومانەکان لە ساڵی 2023، 11 هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستداوە و 13 دیکەش برینداربون و 161 گوندی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەمان ساڵ بەتەواوی چۆڵکراوە بە هۆی مەترسی بۆردومانەوە و زیاد لە 600 گوندی دیکەش مەترسی چۆڵبونیان لەسەرە، چونکە گیانی گوندنشیان بە هیچ شێوەیەک سەلامەت نیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا