نرخی نەوت لەبەرزیدا دەمێنێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

ڕۆژی چوارشەممە لەدوای ئەوەی ڕێکخراوی ئۆپیک پڵەس جەختی لەوەکردەوە لەسەر پلانی زیاتر ناردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان بەردەوامدەبێت، نرخی نەوت تاڕادەیەک بەجێگیری مایەوە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لەئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 66 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچی لەبارەی نەوتی خاوی ئەمریکییە، لەئێستادا بەرمیلێک بە 63 دۆلار و 17 سەنت لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە چەند نوێنەرێک ئاماژەیان بەوەکرد، ئۆپیک پڵەس کە بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە کۆبوونەوەی وەزاری خۆی ئەنجامبدات، دەیەوێت بەردەوامبێت لەپلانی زیاتر ناردنی نەوت بەڕێژەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بۆ بازاڕەکانی جیهان لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا