بافڵ جەلال تاڵەبانی: دامەزراوە دادوەرییەکان پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکى یەکێتى نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،  دامەزراوە دادوەرییەکان پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی دادوەری عێراقەوە لە پەيامێکيدا رايگەياند: بەناوی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە رۆژی دادوەریی عیراقدا، پیرۆزباییەکی گەرم لە دامەزراوە دادوەرییەکان دەکەم کە سیمبوولی دادگەری، گەشەپێدانی دیموکراسی و پایەیەکی پتەون لە پایەکانی دەوڵەتی شارستانی.
وتیشی، ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێکی گرنگ دەزانم بۆ دووپاتکردنەوەی پرەنسیپە نەگۆڕەکەمان لە پەرۆشی و پابەندبوونمان بە گەشەپێدانی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانیکردن لە ئەرکە گەورەکانی، هەروەها پارێزگاریکردن لە دادگەری و دیموکراسی لەپێناو چەسپاندنی یاسا و پاراستنی مافی تاکەکان لە وڵاتدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا