دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری ڕووداوێکی تەقەکردن ڕادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر، توانیان تۆمەتباری ڕووداوی تەقەکردن لە هاوڵاتییەک دەستگیربکەن،

ئەمڕۆ چوارشەممە31ی کانونی دووەم، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە،” ڕووداوەکە لەگەڕەکی (ئەقاری)سلێمانی  30/1/2024 کاتژمێر  12:45خولەکی شەو ڕوویدا، پاش ئەوەی هێزەکانی ئاسایش چوونە شوێنی ڕووداوەکە، هاوڵاتییەک بریندارکرابوو”.

ئاماژەی بەوەکرد، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون ئەنجامدرا و توانرا تۆمەتباری سەرەکی ڕووداوەکە بەناوی (أ،ع،ع) دەستگیربکرێت.

ڕوونیکردەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا