هەردوو وەزارەتی دارایی و پێشمەرگە پرسی یەكخستنی لیواكانی پێشمەرگە تاوتوێدەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە وەزارەتی دارایی كۆبوونەوەیەك سەبارەت بە پرسی یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕۆژی یەكشەمە ڕێكەوتی 25_9_2022، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابووی لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ هەر یەك لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و دكتۆر ئومێد سباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دكتۆر عبدالحكیم خسرەو سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەداواداچوون كۆبۆوە.

لەمیانی كۆبوونەوەكەدا پرسی چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەم یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێكرا.

لەو كۆبونەوەیەدا هەریەكە لە سەربەست لەزگین بریكاری وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لیوا روكن بەختیار محەمەد ئامادەی بوون.

پاشان كێشەی كەمی پێشینەی مانگانەو گواستنەوەی هەژماری ئەم هێزانە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 وە بۆ سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە باسكرا. جەختیان لە تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ لیوا ڕێكخراوەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

لای خۆشیەوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڵێنی ئەوەی دا كە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاڵپشتیەكی گەورەی یەكخستنی لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگەیە.

لە كۆتایدا ئامادەبووان كۆدەنگی ئەوەیان پیشاندا كە بەهەموو لایەكەوە كار لەسەر یەكخستنی ئەو لیوایانە دەكەن و سەرجەم بەربەستەكان وەلا دەنێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا