گەریلا: تەرمی حەوت سەربازی سوپای توركیامان کەوتە دەست

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرماندەیەكی گەریلا دەڵێت، گەریلا تاكتیكی نوێ بۆ ئەنجامدانی چالاكیی دژ بە سوپای توركیا بەكاردەهێنێت و رایگەیاند، لە چالاكییەكدا لەسەر شاخی ڕووبار، گورزی بەهێزیان لە سوپای توركیا دا و چوونە سەر تەرمی حەوت سەربازی توركیا.

ئامەد مەلازگرت، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل رایگەیاند: بە چالاكیی خۆبەڕێوەبەر و بە تاكتیكی نوێ لەو شوێنەی كە پێویست بكات بە چالاكیی تەقینەوە، لەو شوێنەی پێویست بكات بە تاكتیكی دزەكردن “چوونە ناو دووژمن”، ئەو شوێنەی پێویست بێت بە گورز لێدان و شوێنێكیش پێویست بە چوونە سەر دوژمن، بەو چالاكییە كاریگەرانەش بە تایبەتی لە هەرێمی كوڕەژارۆ لای شەهید شەمدین و هێڵی شەهید هارون چالاكی كاریگەر ئەنجامدراون، لە هەمان كاتدا دیسان لە لوتكەی كوڕەژارۆ گەریلا لە ژێر بۆردومانێكی زۆر قورسدا تائێستا بەرگری بەهێز دەكەن.

ئەو فەرماندەیەی گەریلا وتیشی: لە هەرێمی چیاڕەش و جەهەنەم، وێڕای ئەوەی، كە دووژمن بە هەموو تواناوە ویستی لە هەرێمی جەهەنەم سەرباز دابەزێنێت، بەڵام گەریلا نەیانهێشت و تائێستاش تێكۆشان دەكەن، لە هەرێمی چیاڕەش بە گروپی بچوك و بە چالاكیی كاریگەر شەو و ڕۆژ لە بەرامبەر دووژمن چالاكیی دەكەن. چالاكیەكانیشیان سەركەوتووانەن.

ئاماژەی بە نوێتریین چالاكی گەریلاكان كرد دژ بە سوپای توركیا و وتی: لە چالاكییەكدا لەسەر شاخی ڕووبار، گورزی بەهێز لە دووژمن دراوە و گەریلاكان چوونە سەر لانیكەم حەوت تەرمی سەربازانی سوپای توركیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا