کچە مۆدێلێکی دیکە کە فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستانە دەستگیرکرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە هێزە ئەمنییەكان بە پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، “هودا خەلیل كچە مۆدێل و فەرمانبەری پەرلەمانی كوردستان بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیركرا”.

تا ئێستا هیچ یەكێك لە پەرلەمانی كوردستان و پۆلیسی هەولێر روونكردنەوەیان نەداوە لەسەر دەستگیركردنی ئەو كچە مۆدێلە، لە كاتێكدا بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر، راگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار بڵاوكردەوە بەناوەكانی (ڕ. ڕ.) و (د. ح.) كە لەكاتی بینینی هێزەكانی پۆلیس هەوڵی ڕاكردنیان دابوو بەڵام دەستگیریان كردن.

بەپێی راگەیەندراوی دام و دەزگا ئەمنییەكان و خستنە رووی ئامارەكان بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان رووی لە زیادبوون كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا