عەلی حەمە ساڵح: رۆژانە هەزاران دۆلار لە خەڵك وەردەگیرێت بۆ گرێبەستی ئەلیكترۆنی

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، لەمەودوا هەموو ڕۆژێك 100 هەزار دۆلار لەخەڵك وەردەگرن بۆ چەند كۆمپانیایەك بەناوی گرێبەستی ئەلكترۆنی بۆ بەناوكردنی ئۆتۆمبیل.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، خەڵك خۆی ئامادەیە پارەكە بدات، من چیبكەم، ئەگەر هەموو خەڵك دوو هەفتە وەك هەڵوێست بەناوكردنی ئۆتۆمبیل دوابخەن و ئەم پارەیە نەدەن چی ڕوودەدات؟
باس لەوەش دەكات من ئەمڕۆ وەك كارێكی نایاسایی لە ڕێگای داواكاری گشتی سكاڵام تۆماركرد.

بەپێی رێنماییەك كە لە وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە پێویستە هاوڵاتیان گرێبەستی ئەلكترۆنی بكەن و لەماوەی یەك مانگدا ئۆتۆمبێلەكانیان تۆماربكەن و كارەكانیان راییبكەن، نرخی گرێبەستە ئەلیكترۆنییەكەش بریتیە لە 25 هەزار دینار و پێویستە لە ماوەی مانگێكدا مامەڵەكە رایی بكەن ئەگینا گرێبەستە ئەلیكترۆنییەكە پوچەڵ دەبێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا