پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ شەممە، رێککەوتی 05-8-2023، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی [زانستی و وێژەیی] و پۆلی دوازدەیەمی پیشەیی حکومی و ناحکومی راگەیاند.
بڕیارە سبەی 6ی ئاب، تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی 12 لەکاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی دەستپێبکات و وەزارەتی پەروەردەش دەڵێت، هەمان رێکارەکانی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکان لە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی جێبەجێ دەکرێت.
هاوکات، ئاگاداری خوێندکارانی کردەوە بەپێی پارێزگاکان لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانیان بزانن:
https://drive.google.com/drive/folders/1EdXG-wepGy6VdZI5Mab8XXKTt2BDFfpK
خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی و وێژەیی:
خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی دووەمی پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی پیشەیی حکومی/ناحکومی: