ئەحمەد عەسكەری: پێشمەرگە بەپێی دەستوور دەگەڕێتەوە كەركوك

پۆڵەتیك پرێس: نازە سەعید
ئەحمەد عەسكەری ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەڵێت: ئەو قسەیەی ئەرشەد ساڵحی كردویەتی قسەیەكی نەشیاوە، چونكە ئێمە بەشێكین لەو پڕۆسەیەو بەپێی دەستووریش بەشێكین لەعێراق.

ئەحمەد عەسكەری دەشڵێت: لەدەستووری عێراقدا باس كراوە ئەو شوێنانە ناكۆكی زۆری لەسەرە، بۆیە ئێمە لەسەر ئەو بناغەیە دەنگمان لەسەر دەستووری عێراق داوەو بەمافی خۆمانی دەزانین، بەتایبەتی ئێمە زۆرینەین لەكەركوك‌و ناوچە كێشە لەسەرەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەرشەد ساڵحی و غێری ئەرشد نەهاتووە بەناوی خەڵكەوە قسەبكات، چونكە دەستوور لەو گەورەترە و دەسەڵاتیش دەسەڵاتی خەڵكە داواكاریش مافی رەوای كۆمەڵانی خەڵكە لەبەر ئەوەیە بۆی نەهاتووە بڕیاربدات پێشمەرگە و هێزی عێراقی لەوێ بن یان لەوێ نەبن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی بەرەی توركمانی لەكەركوك رایگەیاندبوو، ئەوان دژی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن، بۆ كەركوك‌و ناوچە كێشەلەسەرەكان، كە قسەكانی كاردانەوەی زۆری دروست كردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا