زانیاریی نوێ گەیشت.. تەقەکەرەکەی زانکۆی سەڵاحەدین کوڕی فەرماندەیەکی هێزی بارزانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون تەقەکەرەکەی زانکۆی سەڵاحەدین کوڕی فەرماندەیەکی هێزی بارزانە، ناوی ئاراس قاسمە و خوێندکاری زانکۆی سۆرانە.

پێشتریش بڵاوکرایەوە، هەر هەمان خوێندکار کە تەقەی لە ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین و پاسەوانێکی کۆلێژەکە کرد و برینداری کردن، مامۆستایەکی دیکەی زانکۆی سەلاحەدینی کوشتووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، مامۆستاکەی دیکەی زانکۆی سەلاحەدین ناوی د. ئیدریس حەمەخانە و لە کۆلێژی ئەندازیاری مامۆستا بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە لەبەردەم کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین تەقە لە ڕاگری کۆلێژەکە کرا و بەهۆیەوە ڕاگرەکە و کارمەندێکی پرسگەی کۆلێژی یاسا بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا