پشكی هەرێم كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی ناكۆكی لەسەر دیاریكردنی پشكی كورد لە پرۆژە یاسای قەرز، كۆبونەوەكانی ئەندامانی لیژنەی دارایی عێراق راگیران.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە كۆبونەوەی لیژنەكەدا لەسەر پشكی هەرێم ناكۆكیەكی توند دروستبووەو بەهۆیەوە كۆبونەوەكان راگیران.

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرێك لە كوتلەكان لەبەر ئەوەی هەرێم لە رابردودا هیچ ئیتیزامێكی نەكردووە، ئامادەنین ئەو بڕگەیە بمێنێتەوە، “بەڵام ئێمە داكۆكیمان لە مانەوەی برگەكە كەتایبەتە بە پشكی هەرێم كرد”.

ئەوەش دەخاتەڕوو، هەوڵدەدرێت بڕگەی تایبەت بە پشكی هەرێم هەمواربكرێتەوە، لە كۆبونەوەكەشدا هەموارێكیان خستوەتەڕوون بەڵام ئەندامانی كورد لە لیژنەكە سەرنجیان لەبارەیەوە هەبووە داوایان كردووە كۆبونەوەكە بخرێتە سبەی رۆژی چوارشەممەوە.

هۆشیار عەبدوڵا دەشڵێت، “ئەگەر هەرێم لەبواری داهاتی نەوت یان داهاتەكانی تر پابەند بوایە، ئەوا پشكی زیاتر لە ۳۲٠ ملیاری مانگانە پێدەگەیشت، ئێمەش ئاوا ئیحراج نەدەبوین”.

كۆبونەوەكانی لیژنەی دارایی پەیوەندیدارە بەدیاریكردنی بڕی ئەو قەرزەی حكومەتی عێراقی داوای دەكات، لیژنەكە كار بۆ ئەوە دەكەن بەشێكی زۆر لەو 41 ترلیۆن دینارە كەم بكەنەوە كە حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بوجەو دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران داوای دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا