داعش لە مەخمور هاوڵاتیەكی دیكە دەڕفێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لەگوندێكی سەر بەناحیەی قەراج هاوڵاتیەكی دیكەیان رفاند، تائێستا چارەنوسی نادیارە.

رەشاد گەڵاڵی،جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند “شەوی رابردوو جارێكی دیكە چەكدارانی داعش لە گوندێكی ناحیەی قەراج هاوڵاتیەكی دیكەیان بەناوی (رەمەزان محەمەد) رفاند، تائێستا چارەنوسی نادیارە”.

وتیشی “ژمارەی ئەو چەكدارانەی ئەو هاوڵاتیەیان رفاندووە نۆ كەس بوون، ئێستاش لە گوندەكوردنشین و عەرەب نشینەكانی سنوری قەزای مەخمور جموجوڵێكی زۆر هەیە و مەترسی و دڵەراوكێیەكی زۆر لای هاوڵاتیان دروستبووە”.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی 6ی ئابی 2021، لەسەرڕێگای نێوان هەولێرومەخمور تیرۆرستانی داعش چوونە سەر شەقامی گشتی و بازگەیان داناوە و تەقەیان لەئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان کردوە لە ئەنجامدا سێ کەسیان بریندار کردو ژمارەیەك هاوڵاتە دیكەی سنورەكەیان رفاند، كە تائێستا پێنج كەسیان ئازاد نەكراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا