ژمارەیەكی زۆر سەربازی ئەمریكی و فەڕەنسی لە هەرێم جێگیردەكرێن

پۆڵەتیك پرێس

لە ناحیەی قەراجی سەر بە قەزای مەخمور ژمارەیەكی زۆر سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی جێگیركران، بەرپرسێكی یەكێتیش لەوسنورە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو.

رەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی یەكێتی لە مەخموور بۆ پۆڵەتیك پرێس رایگەیاند، سەربازی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەتایبەت هێزە ئەمەریكی و فەڕەنسییەكان، لە سەربازگەكانی ناحییەی قەراج جێگیربوون كە پێشتر ئەو جێگایە سەربازگەی هێزەكانی پێشمەرگە بووە.

وتیشی، “بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لەو سەربازگانە رۆڵیان دەبێت لە كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەیەكی ستراتیژی، بەوپێەی لەرۆژهەڵاتەوە ناحیەی سەرگەران و قەزای دوبزە لە كەركوك، لەلای باشوریشەوە ناوچەی گوێر و دەشتی نەینەوا كۆنترۆڵ دەكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا ئەو هێزە هاوبەشە ماوەی 72 كاتژمێرە لەسەر چیای قەرەچوغ ماونەتەوە و چەند بارەگایەكی هێزەكانی پارتیان چۆڵكردووە و لە شاخەكە ماونەتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی لە ناوچە جێناكۆكەكان هەیە، داعش ئەو هەلەی قۆستۆتەوە و ناوبەناو كردەوەی تیرۆرستی ئەنجام دەدات و دەستی بە جموجوڵ كردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا