نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنوسی رفێندراوەكانی مەخمور

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

بەرپرسێكی یەكێتی لەمەخمور چەند زانیاریەك لەبارەی رفاندنی هاوڵاتیانی سنورەكە لەلایەن داعشەوە ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت تائێستا چارەنوسی پێنج هاوڵاتی نادیارە و كوردیشیان تێدایە”.

رەشاد گەڵاڵی،جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو لەسەرڕێگای نێوان هەولێرومەخمور داعش هاتنە سەر شەقامی گشتی سنورەكە و لەئەنجامدا نۆ هاوڵاتیان رفاند و سێ كەسیان بریندار كرد، چواركەسیان ئازاد كران، بەڵام تائێستا چارەنوسی ئەوانی دیكە بەنادیاری ماوەتەوە”.

وتیشی”ئەو پێنج هاوڵاتیەی كە تائێستا ئازاد نەكراون دوانیان كوردن و سێیانیشیان عەرەبن، چارەنوسیان بەنادیاری ماوەتەوە، دەستگیركردنی ئەو هاوڵاتیانەش بەدور دەزانم بەمەبەستی كوشتن و ئازاردانیان بێت، بەڵكو تەنها بۆ وەرگرتنی بڕەپارەیەك بووە لێیان”.

بەوتەی رەشاد گەڵاڵی رفاندنی ئەو هاوڵاتیانە ترس و دڵەراوكێیەكی زۆری لەلای هاوڵاتیانی سنورەكە دروستكردووە، چونكە ئەو كارە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی هەرێم دەكرێت، پێشتریش چەندین جار كارەبای سنورەكە لەلایەن داعشەوە پڕێنراوە.

جێگری مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی نیشتمانی كوردستان، ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم لەمەخمور كاردانەوەی هەبێت بۆ ئەو هێرشانەی داعش لەو سنورە ئەنجامی دەدات، چونكە تائێستا ئەو وەڵامانەی لەلایەن ئاسایش یان بەرپرسی مەخمور دەوترێت دورن لەو ئاستەی تاكی هۆشیا باوەڕی پێبكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا