پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە14ی ئەیلول، لە شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان بوومەلەرزە ڕوویدا.
بەپێی داتاکانی دەستەی بوومەلەرزەزانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.5 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر شاری حەسەکەی هەژاندووە.
تائێستا، هیچ ئامارێک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ترسی لای هاوڵاتییانی ناوچەکە دروستکردووە.