بەقەنناسی پەكەكە پێشمەرگەیەك كوژرا

پۆڵەتیك پرێس

لەسنوری قەزای زاخۆ جارێكی دیكە پەكەكە بەقەنناس لەهێزەكانی پێشمەرگەیدا و لەئەنجامدا پێشمەرگەیەك كوژرا.

جەمال سیاری فەرماندەی پێشمەرگەی پارتی لە دهۆك بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021، هێزێکی پێشمەرگە سەر بە فەرماندەیی دهۆک گەیشتنە “سەرێ ستەڤلانێ” لە ناحیەی دەرکاری سەر بە قەزای زاخۆ. لە کاتژمێر 7ی بەرەبەیان چەکدارانی پەکەکەپێشمەرگەیەکی فەرماندەییەکە بە ناوی (رەزوان محەممەد عەلی) كوذرا.

كوژرانی ئەو پێشمەرگەیە دوای دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژی شەممەی رابردوو 5ی ئەم مانگە دێت كە لەچیای مەتینا لەسنوری پارێزگای دهۆك لەنێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پەكەكە و هێزێكی پێشمەرگە روبەروبوونەوە رویدا و لەئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا