لەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا هەرێم پێش چین دەكەوێت

پۆڵەتیك پرێس:
ژمارەی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتە ٨٩ هەزارو ٦٠٠ كەس بەمەش پێش چین كەوت، كە ژمارەی تووشبوون ٨٦ هەزار و ٣٣٨ كەسە.

رۆژی یەك شەممە 15ی تشرینی دووەم، لەدوای بڵاوكردنەوەی ئاماری ٢٤ سەعاتی رابردووی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان، بە جیاوازی زیاتر لە سێ هەزار تووشبوو هەرێم پێش وڵاتی چین كەوت، كە ئەو وڵاتە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بوو.

هەر بەپێی ئامارەكە، تا ئێستا ٥٥ هەزار و ٢٨٢ كەس لە هەرێمی كوردستان لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، لەكاتێكدا لە چین تا ئێستا ٨١ هەزار و ٣١٩ چاكبووەوە هەیە.

بەڵام رێژەی مردن لەچین نزیكەی دوو هێندەی هەرێمە بەجۆرێك تا ئێستا چوار هەزار و ٦٣٤ كەس گیانیان لەدەستداوە لەكاتێكدا لە هەرێم دوو هەزار و ٨٤٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان هەیە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ژمارەی دانیشتووانی چین نزیكەی ملیارێك‌و ٣٩٣ ملیۆن كەس دەبێت لەكاتێكدا هەرێم نزیكەی شەش ملیۆن دانیشتووی هەیە و ئەم پێشكەوتنە لەرێژەی تووشبوون بەكۆرۆنا بە بەراورد بەژمارەی دانیشتووانەكەی رێژەیەكی بێشوومارە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا