لە سۆران چەند پڕۆژەیەکی کارەبا دەکرێنەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە لە سۆران چەند پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا دەکاتەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا هاتووە، “ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا وەزارەتی کارەبا بە گوژمەی حەوت ملیۆن دۆلار سێ پڕۆژەی گرنگی کارەبا لە سۆران دەکاتەوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، یەکێک لە پڕۆژەکان گۆڕینی تەلی هێڵی پاڵەپەستۆی بەرزی گەیەنەری نێوان وێستگەی شەقڵاوە – خەلیفانە بەدرێژیی 37 كیلۆمەتر.

هاوکات، دوو پڕۆژەی دیکەش دەکرێنەوە کە ئەوانیش بریتین لە: ڕاكێشانی هێڵێكی نوێی 132 kv لە خەلیفان – وێستگەی سۆران بەدرێژی 16 كیلۆمەتر و فراوانكردنی وێستگەی سۆران بۆ دوو هێڵ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا