فەرمانگەی وزەی ئەمریکا: هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕوونیکردەوە، لەمانگی ئاداری ڕابردوودا، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە و حەوت ملیۆن بەرمیل بووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی نیسان، فەرمانگەی وزەی ئەمریکا ڕایگەیاند،” لەمانگی ئاداری ڕابردوودا هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بۆ ئەمریکا حەوت ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل بووە، کە بەتێکڕا دەکاتە 243 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەکراو لە ڕۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەکرد، بەراورد بە مانگی شوباتی ڕابردوو هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمیکردووە، کە حەوت ملیۆن و 896 هەزار بەرمیل بووە، کە بەتێکڕا دەکاتە 282 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەکراو لە ڕۆژێکدا.

باسی لەوەکرد، لەمانگی ڕابردوودا عێراق لە هەناردەکردنی نەوتی خاو بۆ ئەمریکا لەڕیزبەندی پلەی چوارەمدایە لەدوای کەنەدا، مەکسیک و سعودیە، لەگەڵ ئەوەشدا لەجیهانی عەرەبیدا لەدوای سعودیە لە پلەی دووەمدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا