“جگه‌ له‌ یه‌ك لایه‌ن هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر چالاكوانانی بادینان هاوسۆزه‌”

پۆڵه‌تیك پرێس:
پارێزەرێكی راوێژكار باس لەوە دەكات، ڕای گشتی لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەڵوەشانەوەی بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرە، لەسەر سزادانی پێنج رۆژنامەنووس و چالاكوانەكە، ئەو لایەنەی بڕیارەكەی داوە بە تەنها ماوەتەوە.

ئاسۆ هاشم، پارێزەری راوێژكار كە لەهەمانكاتدا پارێزەری “بەدەل بەرواری” مامۆستا و چالاكوانی بادینانه‌ به‌پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “سەرۆكایەتی هەرێم و كونسوڵخانەكانی وڵاتان لە هەرێم بە تایبەتی كونسوڵخانەی ئەمریكا و یۆنامی و تەنانەت لە ناو سەركردایەتی پارتیش داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەكەن، بە نمونە ئەدهەم بارزانی، ئەوەی لەگەڵ بڕیارەكەیە بەتەنها ماوەتەوە ئەگینا رای گشتی لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرە”.

ئەو پارێزەر وتیشی:”دەتوانرێت بە دوو رێگا بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر تەمیزبكرێتەوە، یەكێكیان راستەوخۆ لە رێگەی دادگای تەمیزی كوردستانەوە داوای تەمیزكردنەوە پێشكەش دەكرێت، دادگای تەمیزی كوردستان داوای پەڕاوەكانیان لە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر دەكات، رێگای دووەم لە رێگەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر خۆیەوە داوای تەمیزكردنەوەی ئەو بڕیارە دەكرێت، ئەو كاتە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر راستەوخۆ خۆی دۆسییەكە دەنێرێت بۆ دادگای تەمیز”.

روونیشیكردەوە:”ماوەی تەمیزكردنەوەی بڕیاری دادگای 30 رۆژە، بڕیاری سزادانی رۆژنامەنووس و چالاكوانەكانیش لە 16ی شوبات دەرچووە واتە چوار رۆژ بەسەر بڕیارەكەدا رۆشتووە، پێشبینی دەكەم سبەینێ‌ یەك شەممە 21ی شوبات داواكارییەكە بەرزبكرێتەوە بۆ دادگای تەمیز و داوای پەڕاوەكە بكرێت”.

ئاسۆ هاشم بجه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه‌، لە رێگەی دادگای تەمیزی كوردستانەوە داوای تەمیزی بڕیارەكە دەكەین نەك لە رێگەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێرەوە، چونكە دادگای تەمیز دەسەڵاتێكی رەهای هەیە و راستەوخۆ توانای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێری هەیە و دەتوانێت بڕیار لەسەر ئازادكردنی سزادراوەكان بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا