لەدژی ناردنی 400 ملیارەكە بۆ هەرێم جارێكی دیكە لە دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سكاڵایەكی دیكەی دژی ناردنی 400 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی كوردستان تۆماركردووە. لە كاتێكدا پێشتر لەسەر سكاڵای ئەو پەرلەمانتارە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ناردنی 400 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان بە نادەستووری لەقەڵەمدا.

رۆژی 13ی ئاداری 2023، مستەفا سەنەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سكاڵای دژی ناردنی 400 ملیار دینارەكە تۆماركردووە. ئەوەش دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی كە ئەو بڕە پارەیە وەك قەرز لە رێگەی بانكی بازرگانیی عێراقەوە بنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان و نێردرا.

پێشتر لە 25ـی كانوونی دووەمی 2023، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سكاڵایەكی كرد كە لەلایەن مستەفا سەنەد، پەرلەمانتاری عێراق پێشكەشكرابوو دژی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی ئەو پارەیە. دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقیش دژی ناردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان بڕیاریدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا