پۆڵه‌تیك پرێس
بریكاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوەى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت “له‌ئه‌گه‌رى زۆربونى توشبووانى كۆرنا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ ڕاناگه‌یه‌نرێت”.
له‌میانى به‌شدارىكردنی له مه‌راسیمى یادى 33 ساڵه‌ى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه كه په‌یامنێرى پۆڵه‌تیك پرێس ئاماده‌بوو، لیوا چه‌تۆ ساڵح، بریكارى وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وتى: “ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه كێ پارێزگارى له‌م سروشته جوانه‌ى كوردستان بكات”.
وتیشى، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئامادەنیم واژوو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستانى هه‌رێم بكەم”.
له‌باره‌ى به‌رزبونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى توشبوانى كۆرۆنا و ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، بریكارى وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختى له جێبه‌جێكردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و تاكپارێزى كرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ بڕیارێك بۆ ڕاگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌ئارادا نییه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌ماوه‌ى ڕابردوودا وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم هه‌وڵیده‌دا هه‌ریه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیستی دارستان و پۆلیسی كارەبا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و فه‌رمانبه‌ره‌كانی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا دابه‌شبكات.